ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی به‌فرانبار، دوو سو‌ختبه‌ری به‌لووچ له كاتی ڕاودوونان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه له میحوه‌ری ڕاسه‌ك كوژران و برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌كاتی ڕادودوونانی سووختبه‌ران له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه، ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕاوه و به‌هۆیه‌وه سووختبه‌رێك به‌ناوی “یاسین سه‌لاحزهی” گیانی له‌ده‌ستداوه و لاوێكی دیكه‌ی هاوڕێی ئه‌و گیانه‌بختكردووه به‌سه‌ختی برینداربووه كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیكشی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه.