ڕۆژی چوارشه‌ممه ١6ی مانگی خه‌رمانان، دوو شارۆمه‌ندی دانیشتووی شاری كه‌ره‌ج له گه‌ڕه‌كی “محه‌ممه‌د ئاباد” له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیمه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌وی تریشیان به‌سه‌ختی برینداربوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه له گه‌ڕه‌كی “محه‌ممه‌د ئاباد”ی كه‌ره‌ج شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان چه‌ند لاو دێته ئاراوه و كاتێك هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم ده‌گه‌نه شوێنی ڕووداوه‌كه به‌بێ هۆكار ته‌قه له‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه ده‌كه‌ن و دوو كه‌س به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن كه یه‌كێیان له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. شایانی باسه كه ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه “ساسان فه‌ره‌جی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ ڕاگه‌یه‌ندراوه و برینداره‌كه‌ش ناوی “حسێن جانعه‌لیزاده”یه كه باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.