ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌مه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له خانوویه‌ك له ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوونی شاری ته‌ورێز ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕووداوه له خانوویه‌ك له گه‌ڕه‌كی “مه‌نزه‌ریه” ناسراو به “ئه‌بوڕه‌یحان”ی شاری ته‌وڕێز ڕوویداوه و سێ خانووی دیكه‌ش به‌هۆی گه‌وره‌یی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه ڕووخاوه و ٢٠ بینای دیكه و كۆمه‌ڵێك ئۆتۆمبێل زیانیان پێ گه‌یشتووه. له‌و ڕووداوه‌دا ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون و به وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه هێشتا هۆكاری ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه به ته‌واوی ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان به‌رده‌وامه.