ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی ئوستانی زیقاڕ و شاری ناسریه دژبه گرانی و هه‌ڵاوسان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت تێكهه‌ڵچوون و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كان گیانیان له‌ده‌ست دا و 13 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی ناسریه دژبه خراپی باری ئابووری، گه‌نده‌ڵی سیستماتیك و نه‌بوونی خزمه‌تگوزرای ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌ت توندووتیژیان نواندووه و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كردووه كه به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانی له‌ده‌ست داوه و ١٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار و ١٢ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، شایانی باسه كه هێزیكی ئه‌منییه‌تی زۆر له‌و شاره بڵاوه‌یان پێكراوه و ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كانیش داخراون.