شه‌وی دووشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و په‌هباده‌كانی ئیسڕائیل، یه‌مه‌ن و باشووری لوبنانیان كرده ئامانج و له ئاكامی ئه‌و هێرشانه به ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له هێرشی ئاسمانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ته‌خیه له شاری مهجزی ئوستانی سه‌عده‌ی یه‌مه‌ن، ١١ كه‌س كوژراون و ١٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها له هێرشی په‌هبادی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر باشووری لوبنان، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست داوه و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هاوكات وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه ڕایگه‌یاند كه ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه بۆ ٣١ هه‌زار و ١١٢ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.