کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س له‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌

كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س له‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر 2

ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌ له‌ باكوور و باشووری غه‌زه‌ به‌رده‌وام بوو و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی بێهداشتی فه‌له‌ستین، ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌ بۆ ١٧ هه‌زار و ٤٨٧ كه‌س هه‌ڵكشاوه‌ و ئاماری برینداره‌كانیش گه‌یشتۆته‌ ٤٦ هه‌زار و ٤٨٠ كه‌س. ڕۆژی ڕابردوو خان یووسن و جبالیا به‌ چڕی بۆردوومان كرا و ده‌یان چه‌كداری حه‌ماس ده‌ستبه‌سه‌ر كران. هه‌روه‌ها چوار ئه‌ندامی سپای قودس و چوار ئه‌ندامی حیزبۆڵڵای لۆبنان له‌ دوو هێرشی ئاسمانی جیاجیادا كوژراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌ی گشتی شۆرای ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌ غه‌زه‌ به‌ڕێوه‌ چوو، به‌ڵام قه‌تعنامه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ وتۆ كرا و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی دا به‌دوای خۆیدا هێنا.