ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر چه‌ند نه‌خۆشخانه له كه‌رتی غه‌زه و به‌و هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژراو و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕئیل ئامبۆڵانسه‌كانی گواستنه‌وی برینداره‌كانیان له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی شه‌فا كردۆته ئامانج و به‌و هۆیه‌وه ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ده‌ورووبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌ندۆنێزی و قودس له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه به چڕی بۆردوومان كراوه و له‌و هێرشه‌ش دا چه‌ندین كه‌س كوژراو و بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشێكی كرده سه‌ر لایه‌نگرانی حه‌ماس له كه‌رانه‌ی باخته‌ری و پاش شه‌ڕێكی قورس شه‌ش فه‌له‌ستنی گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار كران. جێگای ئاماژه‌یه كه فڕۆكه‌كانی ئێسڕائیل هاوكات له‌گه‌ڵ قسه‌كانی حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵا باشووری لوبنانیان كردۆته ئامانج و له وڵامی مووشكبارانی شاره‌كانی ئیسڕائیل له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه بنكه‌كانی حیزبۆڵڵایان بۆردوومان كردووه و چه‌ندین ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه كوژراون.