ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانبار، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ جارێكی دیكه هێرشیان كرده سه‌ر كاروانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له به‌ندئاوی تشرین و به‌وهۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٤٠ شارومه‌ند بریندار بوون.
به وته‌ی به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان، فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا كاروانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كه به نیازبوون له خۆپێشاندانی سه‌ر به‌ندئاوی تشرین به‌شداری بكه‌ن، كردووه‌ته ئامانج و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، پێنج كه‌س گیانیان به‌خت كردووه و ٤٠ كه‌س كه چواریان ڕۆژنامه‌وان بوون، بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.