کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س له‌ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ڕه‌فه‌ح

كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س له‌ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ڕه‌فه‌ح

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی گوڵان، دانووستانه‌كانی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل بێ ئاكام ما و ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته‌ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ڕه‌فه‌ح ده‌ست پێكرد و به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌یان فه‌له‌ستینی له‌و هێرشانه‌دا كوژراو و بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه‌، له‌ ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ده‌روازه‌ی سنووری ڕه‌فه‌ح له‌گه‌ڵ میسر كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل و ڕێگه‌ی له‌ گه‌یشتنی یارمه‌تیه‌ مرۆییه‌كان به‌ خه‌ڵكی غه‌زه‌ گرتووه‌. هه‌روه‌ها له‌ بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی ئه‌و وڵاته ٥٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داووه‌ و زیاتر له‌ سه‌د كه‌س بریندار بوون. هه‌ر چه‌ند دانووستانه‌كان له‌ میسر هێشتا درێژه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ هێرشه‌كانیان تا كۆتایی هێنان به‌ گرووپی حه‌ماس و داماڵینی غه‌زه‌ له‌ هێزی چه‌كدار ئیدامه‌ ئه‌ده‌ن.