کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو قه‌تار له‌ وڵاتی چێك

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی جۆزه‌ردان، دوو قه‌تاری باربه‌ری و هه‌ڵگری مووسافیر له‌ كۆماری چێك پێكیاندادا و به‌وهۆیه‌وه‌ چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ده‌یان سه‌رنشینی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قه‌تارێك به‌ ٣٠٠ مووسافیره‌وه‌ پاش تێپه‌ڕبوون له‌ وڵاتی ئێسلۆواكی و له‌ ڕێگای گه‌یشتن به‌ شاری چووپ له‌ ئۆكراین، له‌گه‌ڵ قه‌تارێكی باری دا به‌ریه‌ككه‌وتوون و به‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ده‌یان سه‌رنشین بریندار بوون. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، تراموایه‌ك له‌ شاری كه‌مه‌رۆی ڕووسیه‌ له‌ هێڵ ده‌رچووه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌ش دا، دوو كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا و ١٠٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

دانانی سپای پاسداران له‌ لیستی تیرۆریسمی نیوده‌وڵتی له‌لایه‌ن كانادا

-

ڕێگری له‌ ناردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ ئیسڕائیل له‌لایه‌ن كرێكارانی یۆنانی

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خوێندكارێك و دوو قوتابی له‌ تاران و دلێگان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی وه‌زاره‌تی بێهداشت له‌ تاران

-

ناڕه‌زایه‌تی سنفی كامیۆندارانی ئێران له‌ ئاست دیاریكردنی نرخی كرێ بار

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی فولاد له‌ تاران

-