شه‌وی دووشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، بۆمه‌له‌ره‌زه‌یه‌ك به به‌هێزی شه‌ش پله‌ی ڕیشته‌ر ئوستای گانسووی له وڵاتی چین هه‌ژاند و به‌وهۆیه‌وه ١١٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی چین، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی لێقه‌وماو هاوخه‌می ده‌ربڕیوه و ڕایگه‌یاندووه كه ته‌واوی ئیمكاناتی وڵاته‌كه‌یان بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی و سه‌ر و سامان دانی خه‌ڵكی بومه‌له‌رزه‌لێدراو ته‌رخان ئه‌كه‌ین. به‌گوێڕه‌ی زانیارییه‌كان، ١١٦ كه‌س تا ئێستا گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٢٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژه‌ی قوربانیان بڕواته سه‌ره‌وه.