ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی به‌فه‌رانباری ١٤٠٢، هێرشه زه‌مینی و ئاسمانییه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر باكوور و باشووری غه‌زه به‌رده‌وام بوو و له ئۆردووگای مه‌غازی زیاتر له ٧٠ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل داوای له میسر كرد هێزه‌كانی له نزیك سنووری ڕه‌فه‌ح دوور بكاته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه هێرشی زه‌مینی ئه‌رته‌ش له‌و ناوچه‌یه ده‌ست پێده‌كات، هه‌ر‌وه‌ها ئۆردووگاكانی به‌ریح و مه‌غازی، ناوه‌نده‌كانی خان یوونس و شاری غه‌زه و ئۆردووگای جبالیا به چڕی بۆردوومان كرا و ته‌نیا له ئۆردووگای مه‌غازیدا زیاتر له ٧٠ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستدا و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له به‌رانبه‌ر دا ڕێژه‌ی سه‌ربازانی كوژراوی ئیسڕائیل بۆ ١٥٤ كه‌س هه‌ڵكشا و بنكه‌كانی حیزبۆڵڵای لوبنان بۆ جارێكی دیكه بۆردوومان كرا. شایانی باسه كه ئاژانسی یارمه‌تی و كاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باه‌رت به دۆخی خراپی ٥٠ هه‌زار ژنی دووگیانی فه‌له‌ستینی له كه‌رتی غه‌زه هۆشداری دا و ڕایانگه‌یاند كه ڕۆژانه ١٨٠ منداڵ له‌و باریكه‌یه به‌دونیا دێت.