شه‌وی دووشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌ڕێگای نێوان بۆكان– مهاباد، هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندابوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پراید و پژۆ له نزیك گوندی “ئاخته‌ته‌ر” له نێوان ڕێگای بۆكان بۆ مهاباد پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه و ژنێك و سێ مندالیش به‌سه‌ختی برینداربوون كه باری ته‌ندرووستی یه‌كێك له منداڵه‌كان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه. هه‌روه‌ها دوو سه‌رنشینی پژۆكه‌ش برینداربوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.