ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له مزگه‌وتێكی ویلایه‌تی “نه‌نگه‌رهار” لانیكه‌م سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا وپتر له ١٥ كه‌سیش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه و له زاری یه‌كێك له به‌رپرسانی تالیبان، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوه‌ڕه‌سمی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتێكی گوندی “ته‌ریلی” سه‌ر به ولسوالی “ئه‌سپین غۆر” ڕوویداوه. به پێی دوایین زانیارییه‌كان گرووپی ئیسلامی داعش به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه. جێی ئاماژه‌یه كه له چه‌ند مانگی ڕابردووادا چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له مزگه‌وته‌كانی ئه‌فغانستان ڕوویداوه و دوایینه‌كه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی ئینتحاری له مزگه‌وتێكی شیعه‌كانی “قه‌نده‌هار بوو كه لانیكه‌م ٣٥ كوژراو و ٧٣ برینداری لێكه‌وته‌وه.