ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی خاكه‌لێوه، به هۆی ڕوودانی چه‌ند ته‌قینه‌وه له شاره‌كانی “مه‌زارشه‌ریف” و “قوندووز” له ئه‌فغانستان، ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و پتر له ٧٥ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، گرووپی ئیسلامگه‌رای داعشی خۆراسان به‌رپرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی “سێ دووكان”ی شاری “مه‌زارشه‌ریف”ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ كه تێیدا ٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٦٥ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. له ڕووداوێكی دیكه‌ی ته‌قینه‌وه له شاری “قوندووز” بۆمبێك به ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی تالیبان ته‌قیه‌وه و به هۆیه‌وه شه‌ش ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه ئیسلامیه كوژران و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.