به‌پێی ڕاپۆرتی “ڕۆیته‌رز” ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی به‌فرانبار، ئه‌رته‌شی ڕووسیه به مووشه‌ك هێرشی كرده سه‌ر شاری خێرسۆنی ئۆكراین و به‌هۆیه‌وه ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٥٨ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شاری خێرسۆن به تازه‌یی ئازاد كراوه و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ڕووسیه‌وه بۆردوومان ده‌كرێت، ڕۆژی ڕابردووش مووشه‌كێكی ڕووسیه له نزیك فرۆشگایه‌كی كه‌لووپه‌لی كریسمه‌س كه‌وته خواره‌وه و خه‌ڵكانێك كه سه‌رقاڵی كڕینی پێداویستییه‌كانی سه‌ری ساڵ بوون كرانه ئامانج و به‌هۆیه‌وه ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٥٨ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه له نێوانیاندا منداڵیش بوونی هه‌یه.