ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی و ئاگرگرتنی مینی بووسێكی زیاره‌تكه‌رانی ئێرانی له نزیك شاری “بابێل“ی عێراق، ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٣١ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له ئوستانی ئیلام، ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌ی “شوومێلی” هێراق و له‌١٦٠ كیلۆمتری سنووری مێهران ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣١ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، سێ ئۆتۆمبێل له نزیك پۆمپ به‌نزینێك پێكیان داوه و به‌هۆی ته‌قینه‌وی مه‌خزه‌نی به‌نزینی یه‌ێك له ئۆتۆمبێله‌كان، مینی بووسێك ئاگر ده‌گرێت و كۆمه‌ڵێك كه‌س ده‌كاته قۆربانی.