ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی هاتنی بومه‌له‌رزه له ئه‌فغانستان و چین، 29 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٩ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كاتژمێر ٢ و نیوی به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه، به‌هۆی هاتنی بومه‌له‌رزه له سنووری نێوان پاكستان و ئه‌فغانستان، ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندابوون، به‌وته‌ی میدیاكانی ئه‌فغانستان، بومه‌له‌رزه‌كه له شاره‌كانی “كابول”، “كونه‌ر”، “نه‌نگه‌رهار”، “نوورستان”، “په‌كتیا” و “خۆست”هه‌ستی پێكراوه. هه‌روه‌ها ناوه‌ندی له‌رزه نیگاری چین ئاستی به‌هێزی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی ٦.٦ ڕیشتر تۆماركردووه و ناوه‌نده‌كه‌ی ئوستانی “سیچوان” له باشووری ئه‌و وڵاته و له قووڵایی ١٠ كیلۆمتری زه‌وی ڕاگه‌یاندووه كه ٢١ قۆربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.