ڕۆژی دووشه‌ممه 14ی مانگی خه‌رمانان، دوو هێرشبه‌ر به چه‌قۆ له ١٣ ناوچه‌ی ئوستانی “ساسكاچوان”، ١٠ كه‌سیان كوشت و ١٥ كه‌سی دیكه‌شیان برینداركرد.
به‌وته‌ی پۆلیسی كانادا، ئه‌و كه‌سانه به ئه‌نقه‌ست كراونه‌ته ئامانج و وێنه‌ی هه‌ر دوو هێرشبه‌ره‌كه به‌ناوه‌كانی “ده‌یمیه‌ن سه‌ندێرسۆن” و “مایڵز سه‌ندێرسۆن” له میدیاكاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه و هۆشداری دراوه‌ته خه‌ڵك كه له‌گه‌ڵ بینینی ئه‌و دوو تاوانباره ڕاپۆرته‌كه‌ی به پۆلیس بده‌ن. به‌وته‌ی پۆلیسی كانادا، ئه‌گه‌ری چوونه‌سه‌روه‌ی ڕێژه‌ی قۆربانیان هه‌یه.