رۆژی شەممە ٥ی مانگی خهرمانان، لە رووبەڕووبوونەوەی هێزە چەکدارەکانی لیبیا لەنێو شاری “تەرابلوس”ی پایتەختی ئهو وڵاته، تاوەکو ئێستا 13 کەس کوژراون و 95 کەسی دیکەش برینداربوون.
لە ئێوارەی رۆژی ههینیهوه، گرووپە چەکدارەکانی لیبیا لە شاری “ترابلوس” پێکیاندادا و مەترسی قەیرانێکی سیاسی نوێ لە لیبیا دەکرێت. پێکدادانەکان درێژەی چەند مانگ ناکۆکی و ململانێیە لە نێوان حکومەتی یەکڕیزی نیشتمانی، بە سەرکردایەتی “عەبدولحەمید دبەیبە” لە تەرابلوس و حکومەتەکەی “فەتحی باشاغا” لە رۆژهەڵاتی لیبیا و هەردوو لایەن هەوڵی کۆنترۆڵکردنی تەواوی لیبیا دەدەن. نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لیبیا داوای وەستاندنی خێرای شەڕ و پێکدادانەکانی کرد و گوتی، “پێکدادانی چەکداری بەردەوامە، لەوانەش تۆپبارانی مامناوەند و قورس لە گەڕەکە مەدەنییەکان، هەروەها زیانگەیاندن بە نهخۆشخانهكان مهحكووم دەکەین”.