ئێوارەی ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه، ژمارەیەک لە تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندێک لە سنوری شارۆچكه‌ی“ڕەشاد” له نزیك كه‌ركووك و هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
بە پێی زانیاریەکان، ژمارەیەک لە تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردووه‌ته سەر گوندی “دکشمان” لە شارۆچكه‌ی“ڕەشاد“، كه به هۆیه‌وه هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستداوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. پاش ڕووداوه‌كه هێزه‌كانی پۆلیس هاتوونه‌ته ناوچه‌كه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان هێزه‌كانیان و تیرۆریستان ڕوویداوه.