به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، ته‌رمی لاوێكی خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر به ناوی “سه‌عید محه‌ممه‌دی” كه‌پێشتر ونبوونی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و ئینتزامییه‌كانه‌وه پشتڕاست كرابوو، له‌سه‌ر كێوی هه‌ڵكه‌وتووه به‌سه‌ر سه‌راوی ڕه‌وانسه‌ر دوزرایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “سه‌عید محه‌ممه‌دی” خێزاندار و خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر، ڕۆژی ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ ونبوو و ڕۆژی ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه، به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئاسه‌واری دوو فیشه‌ك به جه‌سته‌ی سه‌عیده‌وه دیار بووه و ده‌مانچه‌یه‌كی كه‌مه‌ریش به‌لای ته‌رمه‌كه‌ی به‌جێمابوو.