کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی گه‌نجێكی دیكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی كرمان

كوژرانی گه‌نجێكی دیكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی كرمان 4

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، گه‌نجێكی خه‌ڵكی كرمان به‌ ناوی “نیما فه‌قیر عه‌لی نه‌سه‌ب كرمانی”، ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ به‌ ته‌قه‌ی بێ زابیته‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كرد.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئۆتۆمبێلی نیما و هاوڕێیێكی له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌رسه‌بیلی كرمان به‌ بێ هۆكار له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ئینتزامییه‌وه‌ دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و فیشه‌ك به‌ر دڵی نیما كه‌وتووه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم گوشاریان بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شارومه‌نده‌ هێنابوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانی ڕۆڵه‌كه‌یان میدیایی نه‌كه‌نه‌وه‌ تاكوو بتوانن ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ربگرن و ئه‌سپه‌رده‌ی خاكی بكه‌ن.