له ڕۆژانی ڕابردوودا، گه‌نجێكی خه‌ڵكی شارستانی له‌نگڕوودی سه‌ر به ئوستانی مازه‌نده‌ران، به ناوی “محه‌ممه‌د میرموسه‌وی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كران له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه به شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانی له ده‌ست دا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه ئینتزامییه‌كانی له‌نگروود محه‌ممه‌د میرموسه‌ویان له‌و گه‌ڕه‌كه‌ی تێدا ژیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی كه‌ڵانته‌ری گواستووه‌ته‌وه. ناوبراو له پاسگای پۆلیس دا به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و له ژێر ئه‌شكه‌نجه گیانی به‌خت كردووه. شایانی باسه كه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان به‌ڵێنیان له بنه‌ماڵه‌كه‌ی محه‌ممه‌د وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانی كوڕه‌كه‌یان بڵاو نه‌كه‌نه‌وه تاكوو بتوانن ته‌رمه‌كه‌ی له بێده‌نگی دا بنێژن.