ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی له‌شكه‌رئابادی ئه‌هواز به ناوی “مێهدی نگراوی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له شاری ئه‌هواز به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت هۆشداریان داوه‌ته “مێهدی نگراوی” و كاتێك ئه‌و لاوه ده‌نگی مه‌ئموورانی ڕژیمی نه‌بیستووه، ڕاسته‌خۆ ماتۆڕه‌كه‌ی دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.