ڕۆژی دووشهممه ٧ی مانگی سهرماوهز، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای “واست” بڵاویکردەوە، ژنێک لهلایهن برامهیهوه کوژراوە و تاوانبارەکەش دەستبهسهرکراوە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، دوای ئەوەی هەواڵی بوونی تەرمی ژنێكی تەمەن ٣٨ ساڵ لە نەخۆشخانەی “كەڕەمە” لە ناوەندی شاری “كوت”مان پێگەیشت، دەستبەجێ تیمێك لە ئەفسەرانی لێكۆڵینەوەی بەشی نەهێشتنی تاوان و بەشی بەڵگەی تاوان، بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و بەرێوەبەرایەتی ئاسایش دەستیان بە لێكۆڵینهوه كردوووه و ئاشكرا بووه، تاوانبارەكە برای قوربانییەكە بووە و بەپێی بڕگەكانی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی، ڕێكاری یاسایی بەرامبەری گیراوەتەبەر و ڕەوانەی دادگای پەیوەندیدار كراوە و ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی شەش ڕۆژدا “٧٤١” حاڵەتی توندوتیژی بهرامبهر به ژنان لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عێراق تۆمار كراون.