کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی ژنێك له‌ شاری هه‌وڵێر

كوژرانی ژنێك له‌ شاری هه‌وڵێر 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لە گەڕەکی هەولێری نوێ ژنێك لەلایەن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ بە چەند فیشەکێک دەکوژرێت و تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەكە نەزانراوە.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، دوای نیورۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ، كە دایكی دوو منداڵە، لەلایەن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ دەدرێتەر بەر فیشەك و گیانلەدەست دەدات و تائێستا هۆكاری ڕووداوەكە ئاشكرا نەبووە و هێزە ئەمنییەكانیش هیچیان لەسەر ئەو ڕووداوە نەوتووە. جێگای ئاماژه‌یه‌ لە ماوەی کەمتر لە سێ رۆژدا ئەمە دووەم ژنە كه‌ لە شاری هەولێر دەکوژرێن.