ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌مه، ژنێكی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و دایكی منداڵێك به ناوی “عاتفه ئابادگه‌ر” له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه له شارستانی لوولمانی سه‌ر به پارێزگای گیلان به چه‌قۆ كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “عاتفه ئابادگه‌ر” دووكانی شیرینی فرۆشی بووه و پاسگای هێزه ئینتزامییه‌كان به‌رانبه‌ر به دووكانه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌وتووه. بكۆژه‌كه له پێش چاوی هێزه ئینتزامییه‌كان عاتفه‌ی كوشتووه و دواجار مۆبایل و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دزیوه و هه‌ڵهاتووه. شایانی باسه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی‌دا ژن كوژی وه‌كوو دیارده‌یه‌كی لێهاتووه كه ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت.