کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ شارستانی جوویبار

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ شارستانی جوویبار 4

شه‌وی سێشه‌ممه‌ ٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، ژنێكی خه‌ڵكی شارستانی جوویبار له پارێزگای مازه‌نده‌ران، به‌ بیانووی كێشه‌ی خێزانی له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ كوژرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هاوسه‌ری ئه‌و ژنه‌ ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵه‌ پاش كوشتنی هاوژینه‌كه‌ی خۆی ڕاده‌ستی یه‌كێك له‌ كه‌ڵانته‌رییه‌كانی تاران كردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هاوژینه‌كه‌ی به‌ بیانووی كێشه‌ی خێزانی(نامووسی) كوشتووه‌.