ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌مه، پیاوێك له شاری مه‌شهه‌د هاوژینه‌كه‌ی له پێش چاوی دوو كچه‌كه‌ی به زه‌ربه‌ی چه‌قۆ كوشت.
كاتژمێر ٢ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، پیاوێك له شه‌قامی ١٧ی شه‌هریوه‌ری شاری مه‌شهه‌د، به بیانووی كێشه‌ی خێزانی، هاوژینه‌كه‌ی له پێش چاوی دوو كچه منداڵه‌كه‌ی به چه‌قۆ كوشتووه. به‌وته‌ی پۆلیس، بكۆژه‌كه به ناوی “ئه‌میر” بۆ ماوه‌ی ٢٤ ساعه‌ت له‌سه‌ر ته‌رمی ژنه‌كه‌ی دانیشتووه و دوو كچی ته‌مه‌ن ٤ و ٦ ساڵه‌كه‌ی له شۆك دا بوون كه به فه‌رمانی قازی ڕاده‌ستی بێهزیستی و پزیشكی ده‌رون ناسی كراون.