کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ شاری ئه‌یوان

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ شاری ئه‌یوان 2

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ژنێكی خه‌ڵكی شارستانی ئه‌یوانی سه‌ر به‌ پارێزگای ئیلام له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ چه‌قۆ كوژرا.

له‌ ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی دا دیارده‌ی ژن كوژی له‌ كوردستان و ئێران ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ په‌ره‌ی سه‌ندووه‌. له‌ نوێترین ڕووداودا چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌به‌ر ژنێكی گه‌نجی خه‌ڵكی شارستانی ئه‌یوان كه‌ ناسناوی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه‌ له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ به‌ بیانووی كێشه‌ی خێزانی كوژراوه‌.