له ڕۆژانی ڕابردوودا، ژنیكێ ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی سه‌نگه‌ری سه‌ر به شاری ڕه‌شت به ناوی “نه‌رگس موسه‌وی” به بیانووی پاراستنی نامووس له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه كوژراوه.
“نه‌رگس موسه‌وی” كه خاوه‌نی دوو منداڵی ته‌مه‌ن ٨ و ١٥ ساڵه، له‌م دوایانه داوای جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردبوو، به‌ڵام هاوژینه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر نه‌رگس و خۆشكه‌كه‌ی و وێڕای كوشتنی ناوبراو، خۆشكه‌كه‌شی به‌سه‌ختی بریندار كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه تاوانبار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ڕه‌شت كراوه.