ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كچێكی ته‌مه‌ن ٢ ساڵی خه‌ڵكی ئیلام له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه به بیانووی كێشه‌ی خێزانی كوژرا و تاوانباره‌كه خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له نێوان خۆشك و برایه‌كی خه‌ڵكی ئیلام ده‌مه‌قاڵێ ساز بووه و براكه له ڕێگه‌ی خنكاندنه‌وه خۆشكه‌كه‌ی كوشتووه. بكۆژه‌كه پاش گه‌یشتنی پۆلیس خۆی ڕاده‌ست كردووه و وتوویه كه به‌هۆی كێشه‌ی خێزانیه‌وه به له‌چكی سه‌ر، خۆشكه‌كه‌ی كوشتووه. له‌هه‌واڵێكی دیكه‌دا كچێكی قوتابی به‌ناوی مینا سادقی” خه‌ڵكی شارستانی چۆرامی سه‌ر به پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری له ڕێگه‌ی هه‌ڵواسینه‌وه له گۆڕستانی ئه‌و شاره خۆكوژی كردووه. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له هه‌بوونی ئاسه‌واری لێدان و ئه‌شكه‌نجه به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌و كچه ده‌كه‌ن و په‌تی سێداره‌كه‌شی زۆر كورت بووه و پۆلیس ڕایگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ری هه‌یه كوژرابێت. شایانی باسه كه مینا قوربانی هاوسه‌رگیری منداڵی بووه.