له ڕۆژانی ڕابردوودا، پیاوێك به ناوی “پوریا نی‌ك بین” له‌شاری به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی هاوژینه‌كه‌ی به بیانووی پاراستنی نامووس كوشتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هاوژینی ئه‌و پیاوه ژنێك بووه به ناوی “مه‌تین شه‌عبانیان به‌شمه‌ن دوست” و هاوژینه‌كه‌ی به بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف ئاگری له جه‌سته‌ی به‌رداوه و كۆشتوویه. شایانی باسه كه له سێ مانگی ڕابردوودا به‌لانیكه‌م ٤٩ ژن له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه به بیانووی نامووس كوژراون و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالار و كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی‌دا ئه‌و دیارده‌یه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت.