له ڕۆژانی ڕابردوودا، كچێكی لاوی خه‌ڵكی شارستانی ئه‌له‌شته‌ر به ناوی “ڕازیه حه‌سه‌نوه‌ند” به بییانووی پاراستنی شه‌ره‌ف و نامووس له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه كوژراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ڕازیه حه‌سه‌نوه‌ند”ی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ له ته‌مه‌نی منداڵی دا ناچار به هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پورزایه‌كی كرابوو به‌ڵام ڕۆژی ٢٠ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه كه ئه‌ندامی سپای پاسداران بووه به بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف ته‌قه‌ی لێكراوه و پاش دوو ڕۆژ مانه‌وه له كۆما، ڕۆژی ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست داوه.