كاتژمێر ٨ی به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان، شارۆمه‌ندێكی خه‌ڵكی گوندی “ده‌م روستان”ی سه‌ر به ناوچه‌ی “ته‌رهان”ی كوهده‌شت به ناوی “كۆهزاد مه‌هه‌كی” كچه ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵه‌كه‌ی خۆی به‌ناوی “مه‌عسوومه” به پاساوی “نامووس” كوشت.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له حاڵێكدایه كه پێشتر و له ڕاپۆرتێكی دیكه دا هه‌واڵی كوشتنی دوو كچی ته‌مه‌ن ١٦ و ١٩ ساڵی خه‌ڵكی گوندی “ئه‌بۆلوه‌فا”ی كوهده‌شتمان به ناوه‌كانی “ستایش” و “فریشته منسووری” بڵاو كردبۆوه و ئه‌مه دووهه‌مین تاوانی هاوشێوه‌یه كه به بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف و نامووس له‌و شارستانه ئه‌نجام ده‌درێت. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیری منداڵان له‌و شارستانه به نیسبه‌ت ساڵانی ڕابردوو تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه و به هه‌مان ئارسته دا ڕێژه‌ی كوشتنی كچانی لاو به پاساوی شه‌ره‌ف زیادی كردووه.