له ڕۆژانی ڕابردوودا، ژنێكی مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٦ و قوربانی هاوسه‌رگیری ژێر ته‌مه‌نی یاسایی له شارستانی زابۆل، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به چه‌ك كوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوسه‌ری ئه‌و ژنه كه هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه پاش ده‌ستبه‌سه‌ربوون هۆكاری ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ی كێشه‌ی خێزانی ڕاگه‌یاندووه. جێگای ئاماژه‌یه كه دیار‌ده‌ی كوشتنی ژنان له ژێر ناوی پاراستنی نامووس و له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه، پاش به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا به‌لانیكه‌م ٤٩ ژن له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه به پاساوی شه‌ره‌ف كوژراون.