ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پیاوێك له شاری میانه هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی به بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف كووشت.
به‌وته‌ی پۆلیسی میانه، ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵور، ڕاپۆرتێكیان سه‌باره‌ت به كوشتنی ژنێكی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ به ناوی “ساناز قاسمیگ له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره پێ گه‌یشتووه. پاش لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه هاوژینی ئه‌و قوربانیه تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه و دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، دانی به تاوانه‌كه‌ی ناوه و ڕایگه‌یاندووه كه به بیانووی “ناكۆكی خێزانی” ژنه‌كه‌ی كوشتووه. شایانی باسه كه له یه‌ك مانگی ڕابردوودا چه‌ند ژن له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف و نامووس له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه كوژراون.