شه‌وی هه‌ینی ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، ژنێك و منداڵه‌كه‌ی له نێو ئۆتومبێلێك له شاری سه‌رپولی زه‌هاو له‌لایه‌ن دوو ئۆتومبێلی نه‌ناسراو درا‌نه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه ژنه‌كه كوژرا.
به‌وته‌ی پۆلیسی شاری سه‌پولی زه‌هاو، سه‌رنشینانی یه‌كێك له ئۆتومبێله‌كان به چه‌كی كڵاشینكۆف ته‌قه‌ی له ئۆتومبێلی ئه‌و ژنه كردووه، له‌و ڕووداوه دا ژنه‌كه به‌سه‌ختی بریندار و له كاتی گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه گیانی له ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هۆكاری ئه‌و ڕووداوه و چاره‌نووسی تاوانباران ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه درێژه‌ی هه‌یه.