بەیانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی به‌فرانبار، لە شاری ماردینی باکوری کوردستان لە رووداوێكی نادیاردا بە دەمانچە چوار هاووڵاتی خەڵكی دهۆك دەكوژرێن و كەسێكی دیكەشیان بەسەختی بریندار دەبێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە سه‌ر رێگای ماردین كەسێك بە دەمانچە تەقە لە ئۆتۆمێلێكی خەڵكی دهۆك دەكات و به‌هۆیه‌وه “حاجی عەبدوڵڵا ریكانی” كەسایەتی دیاری بادینان و هاوسەر و كچەكەی و ژنێكی به‌ساڵاچوو گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، و كه‌سایه‌تیه‌كی ناوداری ناچه‌ی بادینان به‌ناوی “مەلا ئەحمەد بێزەلی” بە سەختی بریندار دەبێت. جێگای ئاماژه‌یه كه هۆكاری ئه‌و هێرشه هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.