کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی چوار كه‌س له‌ شاره‌كانی مه‌ریوان و بۆكان

كوژرانی چوار كه‌س له‌ شاره‌كانی مه‌ریوان و بۆكان 1

ڕۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ ١٨ و ١٩ی گوڵان، سێ ئه‌ندامی خێزانێك له‌ مه‌ریوان و شارومندێك له‌ بۆكان له‌ لایه‌ن ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ و كه‌سانی نه‌ناسراو به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوژران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كوڕی خێزانێك له‌ مه‌ریوان سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری” ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ(باوك)، “بێگه‌رد ساڵحی” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ(دایك) و “مۆهه‌نا نه‌زه‌ر” ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ و خۆشكی به‌ چه‌ك كوشتووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ بكوژ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و دانی به‌ تاوانه‌كه‌ی ناوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌، كرێكارێكی ئیداره‌ی گازی بۆكان له‌ كانێكسێكدا به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوژراوه‌ و هێشتا هۆكاری ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ و ناسناوی تاوانباران ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه‌.