کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی چوار سەربازى عێراقی لە كه‌ركووك 

كوژرانی چوار سەربازى عێراقی لە كه‌ركووك 2

ڕۆژی شەممە ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چەند چەکدارێک، کە گومان دەکرێت  ئه‌ندامی داعش بن چونەتە سەر دواین بنكه‌ی سەربازی سپای عێراق لە سەر ڕێگای سەرەکى سلێمانی – کەرکوک و له‌ ئاكامدا چوار سەربازی عێراق کوژراون .

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شەوی ڕابردوو لە دوا بنكه‌ی سەربازی سوپای عێراق و نزیک به‌ بنكه‌ی سەربازی پێشمەرگەی هه‌رێمی كوردستان لە شارەدێی “قەرەهەنجیر” چەند چەکدارێک، کە گومان دەکرێت كه‌سانی سه‌ربه‌ داعش بن هێرشیان کردووەتە سەر بنكه‌یه‌كی سەربازی سپای عێراق كه‌ چوار سەربازی تێدا بووە و له‌ ئاكامدا سەرجەمیان لەلایەن ئەو چەکدارانەوە کوژراون.