ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه خانوویه‌كی له شاری جوویا له باشووری لوبنان كرده ئامانج و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو فه‌رمانده‌ی حیزبۆڵڵا و چه‌ند چه‌كداری دیكه‌ی ئه‌و گرووپه كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لحه‌ده‌س، دوو فه‌رمانده‌ی حیزبۆڵڵا به ناوه‌كانی “ئه‌بوو تالب” و “حسێن حه‌مید” هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌كداری پله‌به‌رزی ئه‌و گرووپه له هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل دا كوژراون. له وڵامی هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل، حیزبۆڵڵای لوبنان شاره سنوورییه‌كانی ئیسڕائیلی مووشه‌كباران كرد، به‌ڵام زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه و ته‌نیا مێرگ و دارستانه‌كان له ئاگردا سووتاوه.