کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی چه‌ند ئه‌ندامی سپای پاسداران له‌ هێرشێكی چه‌كداری له‌ به‌لووچستان

كوژرانی چه‌ند ئه‌ندامی سپای پاسداران له‌ هێرشێكی چه‌كداری له‌ به‌لووچستان

بەیانیی سێشەممە ١٠ی ڕەزبەر، لە شارەکانی جەکیگور، نیکشەهر و خاش لە بەلووچستان، هێرش کرایە سەر چەکدارانی سپای پاسداران، لەو هێرشانەدا چەند هێزی سپا کوژران و ژمارەیەکی دیکە بریندار بوون.

هەندێک زانیاریی باس لە کوژرانی لانیکەم شەش چەکداری سپا و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە دەکەن. ڕێكخراوی “حاڵ‌وەش” کە هەواڵەکانی تایبەت بە بەلووچستان ڕووماڵ دەکات، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی دیمەنی ژمارەیەک لە کوژراو و بریندارەکانی سپای پاسداران و ئۆتۆمبیلە تێکشکاوەکانیان، ڕایگەیاندووە کە یەکێک لە کوژراوەکان فەرماندەیەکی خۆجێی سپای پاسداران بووە. شاینی باسه‌ كه‌ گرووپی “جەیشولعەدل” لە بەیاننامەیەکدا هێرشەکانی جەکیگور و خاشی لە ئەستۆ گرتووە.