کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی چه‌ندین ئه‌ندامی حیزبۆڵڵا و سپای پاسداران له‌ سووریه‌

كوژرانی چه‌ندین ئه‌ندامی حیزبۆڵڵا و سپای پاسداران له‌ سووریه‌ 1

ڕۆژی هه‌ینی ١١ی ڕه‌شه‌مه‌، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له‌ ڕێگه‌ی مووشه‌ك و بۆردوومانی ئاسمانییه‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر بنه‌كانی حیزبۆڵڵا و سپای پاسداران له‌ سووریه و لوبنان و به‌هۆیه‌وه‌ ٩ ئه‌ندامی ئه‌و دوو گرووپه كوژران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ هێرشی مووشه‌كی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی سپای پاسداران له‌ به‌نده‌ری بانیاس، فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌و هێزه‌ به‌ ناوی “ڕه‌زا زارعی” و سێ فه‌رمانده‌ی حیزبۆڵڵا كوژران و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها له‌ بۆردوومانی ئاسمانی بنكه‌كانی حیزبۆڵڵا له‌ شارۆچكه‌ی ڕامیای لوبنان، پێنج ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه كوژران و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار كران. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه‌ش ڕایگه‌یاند كه‌ ئاماری قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ ٣٠ هه‌زار و ٢٢٨ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و ٧١ هه‌زار و ٣٧٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها گرووپی حه‌ماس له‌ ڕاگه‌یاندنێكدا وتی: ٧ كه‌س له‌ دیله‌ ئیسڕائیلیه‌كانی ده‌ستی ئه‌و گرووپه له‌ بۆردوومانه‌كانی ئیسڕائیل دا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.