ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ١٣ و ١٤ی به‌فرانباری ١٤٠٢، چه‌ندین ئه‌ندامی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق و حیزبۆڵڵا له لوبنان له هێرشی په‌هبادی ئه‌مریكا و ئیسڕائیل دا كوژران و بریندار بوون.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌رته‌شی ئه‌مریكا له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌یێكی هێزه‌كانی نۆجه‌بای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له به‌غدا و به‌وهۆیه‌وه سێ ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه كه دوو كه‌سیان فه‌رمانده بوون كوژران و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ٢٤ ساعه‌تی ڕابردوودا، ٩ ئه‌ندامی حیزبۆڵڵای لوبنان له هێرشی ئاسمانی و په‌هبادی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر باشووری لوبنان دا كوژران كه دوو كه‌سیان له به‌رپرسانی ئه‌و گرووپه بوون. حیزبۆڵڵای لوبنان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل، ١٤٤ ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه كوژران و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.