شه‌وی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، دوو لاوی خه‌ڵكی شاره‌كانی ورمێ و پیرانشار و به ده‌یان خۆپێشانده‌ر له شاره‌كانی كرماشان، ئیلام، نه‌غه‌ده، پیرانشار، ورمێ و سنه، مهاباد و بۆكان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم برینداركراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ورمێ به‌ناوی “فه‌رجاد ده‌رویشی” و لاوێكی خه‌ڵكی شاری پیرانشار به‌ناوی “زه‌كه‌ریا سوله‌یمانی” به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركه‌تگه‌ره‌كانی ڕژیم برینداربوون. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له ئیلامه‌وه، ١٠ كه‌س برینداربوون كه شه‌ش كه‌سیان ژن و ٢ كه‌سیان منداڵن، هه‌روه‌ها له‌شاری سنه‌ش ١٣ كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون. له شاره‌كانی ورمێ، نه‌غه‌ده و پیرانشاریش لانیكه‌م ٤٠ كه‌س برینداربوون. به‌پێی دوایین زاینارییه‌كان، دیولان ١ كوژراو و ٢٠ بریندار، سه‌قز ٢ كوژراو و زیاتر له ٣٠ بریندار، دیوانده‌ره ٣ كوژراو و ٤٠ بریندار، مهاباد ١ كوژراو و ١٠ بریندار، بۆكان زیاتر له ١٠ بریندار، كامیاران ١٠ بریندار، قوروه ٢٠ بریندار، بیجاڕ ١١ بریندار، بانه ٨ بریندار، تیكاب ١١ بریندار، نه‌غه‌ده ٥٠ بریندار، ورمێ ١ كورژاو و ١٠ بریندار، پیرانشار ١ كوژراو و ١٠ بریندار و كرماشان ٣ كوژراو كه یه‌كێكیان كچێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش كوڕ و ١٩ و ٢٣ ساڵیانه و زیاتر له ٣٠ كه‌سیش برینداربوون.