لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا لە که‌مپی مەخموور، ماڵی هاوڵاتییەکی مەدەنیی کرایه ئامانج و به‌هۆیه‌وه پیاوێکی خێزاندار گیانی له‌ده‌ستدا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه فڕۆكه‌كانی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان له خانه‌سووری شه‌نگال كرده ئامانج و چوار گه‌ریلای “پ.ك.ك” گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كاتژمێر ١٢ و ٤٠ خولەكی نیوەڕۆی دووشه‌ممه فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی توركیا ماڵی هاوڵاتییەیك بە ناوی “ئەبو زێد عەبدوڵڵا”یان لە كه‌مپی پەنابەرانی ڕۆستەم جودیی لە مەخمور بۆردوومان كرد كه به‌هۆیه‌وه ناوبراو به‌سه‌ختی برینداربوو و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. دوای بۆردومانی که‌مپی ڕۆستەم جودی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیا، لەسنوری ناوچەی خانەسووری شەنگال ئۆتۆمبێلێکیان بۆردومانکرد، بە پێی زانیارییه‌كان لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا چوار كه‌س گیانیان به‌ختكردووه كه سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ده‌ڵێن گه‌ریلای “پ.ك.ك” بوون.