به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان، مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی شاری بلگرادی سربستان به چه‌ك هێرشی كرده سه‌ر مه‌دره‌سه‌یه‌ك و ٨ قوتابی و پارێزوانی قوتابخانه‌كه‌ی كوشت.
به‌وته‌ی پۆلیسی سه‌ربستان، ئه‌و منداڵه پێشتر قوتابی ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه بووه و ته‌مه‌نی ته‌نیا ١٤ ساڵه و به چه‌كی باوكی ته‌قه‌ی له قوتابیان و موعه‌لیمانی ئه‌و مه‌دره‌سه كردووه. به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه ٨ قوتابی و پارێزوانی قوتابخانه‌كه گیانیان له‌ده‌ست داوه و شه‌ش منداڵ و موعه‌لیمیك بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. شایانی باسه كه هێرشبه‌ره‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه به‌ڵام مه‌به‌ستی له ئه‌نجام دانی ئه‌و تاوانه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.