به پێی ڕاپۆرتی ده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌كان، لانیكه‌م ٩ سه‌ربازی سوودانی سه‌ر به هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی عه‌ره‌بستانی سعوودی، له هێرشێكی مووشه‌كی حووسیه‌كان بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی نیزامی له شۆمالی یه‌مه‌ن كوژراون.
ڕاپۆرته‌كه جگه له كوژرانی ئه‌و ٩ سه‌ربازه باس له برینداربوونی لانیكه‌م ٣٠ سه‌ربازی دیكه‌ش ده‌كات. به وته‌ی به‌رپرسانی نیزامی عه‌ره‌بستانی سعوودی ئامانجی حووسیه‌كان بنكه‌یه‌كی نیزامی هه‌ڵكه‌وتوو له ناوچه‌ی “حه‌جه” له سه‌ر سنووری نێوان یه‌مه‌ن و ئه‌و وڵاته بووه. جێی ئاماژه‌یه كه سوودان له هه‌ژارترین وڵاتانی ئافریقایه كه شه‌ڕكه‌رێكی زۆر وه‌كوو سه‌رباز له‌بری پاره بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌نارده ده‌كات.